بارانی بەخوڕ زیان بە هەزارەها دۆنمی کشتوکاڵی لە دێرەزوور دەگەێنێت

دێرەزوور– نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێکی دەستەی کشتوکاڵی دێرەزوور رایگەیاند، دەستەکەیان ئەو زیانانەیان ژماردووە کە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کەوتووە.

بارانبارینی بەخوڕ و رەشەبا لەماوەی رابردوودا زیانی زۆری بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان گەیاندووە.

‘عەبدوڵڵا ئەلخەلەف’، بەرپرس لە لیژنەی کشتوکاڵ رایگەیاند، دەستەکان رووبەری نێوان ‘ئەلجیعا’ لە رۆژهەڵات و ‘ئەلکیبار’ لە رۆژئاوای شارەکەیان ئاشکرا کرد و زیانەکانیان بە نزیکەی 7هەزار دۆنم خەمڵاندووە کە بە گەنم و جۆ چێنراون ، کە

2500  دۆنمی لە ‘ئەلجیعە’ و 3500 لە ‘ئەلکبر’ بووە.ش

بەگوتەی ‘ئەلخەلەف’، زیانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بە نزیکەی 80%  بووە لەو ناوچەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی پشکنینی راپۆرتەکان، بەرزکراونەتەوە بۆ دەستەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی شارستانی دێرەزوور، بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری پێویست و هاوکاریکردنی جووتیاران.

ئامادەکردنی: ئیمان ئەلناسر – دارشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان