خۆپیشاندان لەبەرانبەر رەتکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ دیمەشق ئەنجام دەدرێت

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ی نیسانی 2023، ژمارەیەک چالاکوان داوایان لە دانیشتوانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) کرد، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو خۆپیشاندان بکەن بۆ رەتکردنەوەی ئاساییکردنەوەی پەیوندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و حکومەتی سوریا.

بەرپرسانی بانگەوازی ناڕەزایەتی لە ئیدلب، بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ئامانج لە ناڕەزایەتییەکان “رەتکردنەوەی ئاساییکردنەوەی وڵاتانی عەرەبییە لەگەڵ دیمەشق، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر قبوڵنەکردنی هیچ ئاشتەوایییەک” و پێشبینیش دەکرێت خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە 20 شوێنی جیاوازەوە ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناڕەزایەتییەکان لەژێر ناونیشانی “نا بۆ ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئەسەدی تاوانبار” دەبێت و لە شار و شارۆچکەکانی ئەریحا، جسر ئەلشوغور، سەرمەدە ئەلدانا لە گوندەکانی ئیدلب و ناوەندی شارەکانی ئیدلب، ئەمە جگە لە شارەکانی عەفرین، عەزاز، ئەلباب، جەرابلوس و ناوچەکانی دیکەی باکووری سوریا.

پێنجشەممەی رابردوو هاوپەیمانی سوریا جەختی لەوە کردەوە کە: “نزیکبوونەوە لەگەڵ رژێمی ئەسەد بژاردەیەک نییە بۆ چارەسەر لە سوریا، چونکە هەر بەهێزکردنی دەسەڵاتەکەی دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەتایبەت دژ بە سوریاکان”.