“ئاسایشی رۆژئاڤا” دەربارەی ئەو ژنەی دوای دزیلێکردنی گیانیلەدەستدا راگەێنراوێک بڵاودەکاتەوە
حەسەکە – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا) راگەیەندراوێکیان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ژنێک بڵاوکردەوە کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، روبەڕووی دزی و گیرفان بڕین بوویەوە.
ژنێکی خەڵکی حەسەکە، درەنگانی ئێوارەی سێشەممە، لە نەخۆشخانەی “گەل”ی ئەو شارە، لە ئەنجامی برینێکی سەخت لە سەریدا، گیانی سپارد.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، “ژنێک لە شاری حەسەکە روبەڕووی گیرفانبڕین و دزی بوویەوە، لە لایەن دوو کەسەوە کە بە ماتۆڕسکیلێکەوە ئەنجامیانداوە، سەرەنجام ژنەکە بە سەختی لە سەریدا بریندار بووە و بۆ چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە سێشەممە 18ی نیسان گیانی سپارد.”
ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە سەرجەم بەشەکانیدا بەتایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان، لەهەمان رۆژەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و لێپێچینەوە لە تاوانباران کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئۆپەراسیۆنەکانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تاوانبارانەکەی لێکەوتەوە، دوای چەند کاتژمێرێک لەو دزییەی کە ئەنجامیاندا، و گواستراونەتەوە بۆ دەسەڵاتی دادوەری.