ئێزدییەکان ئاهەنگی سەری ساڵی خۆیان لە یەکەمین چوارشەممەی مانگی نیساندا دەگێڕن

هەولێر – نۆرس پرێس

لە ڕۆژی سەری ساڵی ئێزیدیەکاندا کە بە چوارشەممەی سوور ناسراوە، بە دەیان خێزانی ئێزدی لە پەرستگای لالش لە پارێزگای دهۆک کۆدەبنەوە و ئاهەنگ دەگێڕن.

لەو رۆژەدا ڕێوڕەسمەکانی جەژن ئەنجام دەدرێن و تێیدا ئێزدییەکان بە جلوبەرگی نەریتی خۆیان ئاهەنگ دەگێڕن.

ئێزدییەکان لەگەڵ خۆرئاوابووندا مۆمەکان دادەگێرسێنن کە وەک بەشێکە لە ڕێوڕەسمی جەژنەکە و هەروەها زەیتی زەیتونیش بۆ داگیرساندنی ئاگر بەکاردەهێنن.

لەجەژنەکەی خۆیاندا، پیاوانی ئایینی ئێزدی کۆدەبنەوە ونزا لەپێناو خۆشەویستی و ئارامی دەکەن.

هەروەها هێلکەکان بە سوور و سەوز و سپی ڕەنگ دەکەن کە ئەو ڕەنگاوڕەنگە وەک هێمای ئەو زەوییە یەکگرتووەیە کە بە ڕەنگەکانی بەهار لە ئایینی ئێزدیدا نەخشێنراوە.