سەرۆکایەتی تورکیا: ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان لە باکووری سوریا دەکرێت لە هەر ساتێکدا دەستپێبکەن

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشه‌مە سه‌رۆكایه‌تی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ باكووری سووریا نوێ كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌ر كاتێكدا دەکرێت ئه‌نجام بدرێت.

ئەم لێدوانە هاوکاتە لەگەڵ پێشهاتە سەربازیەکانی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی خەڵکی سڤیل.

لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی رابردوودا، ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، ئەنکەرە ئامادەیە بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێ لە باکووری سووریا و دەتوانێت لە هەر ساتێکدا دەستپێبکات.

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندبوو، هێزەكانی توركیا ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر لە سنوورەكانی ئەو وڵاتە دەستپێدەكات و بەم نزیكانەش بڕیار لەو بارەیەوە دەدرێت.

 دوێنێ سێشەممە، چوار کەس بریندار بوون، لە بۆردومانێکی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی گوندەواری تەل رەفعەت، لە گوندەواری باکووری حەڵەب.

سەرچاوەیەكی خۆجێی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەكانی توركیا بە زیاتر لە 40 گولە تۆپ گوند و شارۆچكەكانی مەرعەناز و علقیمە و منغ و فڕۆكەخانەی سەربازیی منغیان بۆردومان كرد و دواتر دەستیان بە تۆپبارانكردنی گوندی شێخ عیس كرد، كە بووە هۆی برینداربوونی چوار کەس.