هەولێر – نۆرس پرێس
لەسەر راسپاردەی مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ تووشبووانی تالاسیمیا، بێبەرامبەر دەبێت.
فهرمانگهی میدیای و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرانبەر بە دۆخی تەندروستی تووشبووانی تالاسیمیا و ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی سەرجەم پشکنین و وەرگرتنی چارەسەرییە پزیشکییەکانی تووشبووانی تالاسیمیا لە تەواوی نەخۆشخانە حکومییەکان، سەنتەرەکانی دڵ و تیشک لە هەرێمی کوردستان، بێبەرامبەر ئەنجامدەدرێت.
فهرمانگه ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەمە لەپێناو ئەوەیە، کە سەرجەم تووشبووانی تالاسیمیا بە باشترین شێوە و بەخۆڕایی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەت، سوودمەند ببن.