واده‌ی په‌یوه‌ندیكردنی سوید به‌ ناتۆ ئاشكرا دەکرێت

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری بەرگری ئەمەریکا هیوای خواست کە سوید پەیوەندی بە ناتۆوە بکات، پێش ئەوەی لوتکەی داهاتوو لە مانگی تەمموزی ئه‌مساڵ لە ڤیلنیوسی پایتەختی لیتوانیا بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە میانەی کۆبونەوەیه‌كی هاوبەش لەگەڵ پۆڵ جۆنسۆن هاوتا سویدییەکەی، له‌ ستۆکهۆڵم رایگه‌یاند، ئێمە لەم دواییانەدا فینلەندامان وەک ئەندامی 31ی هاوپەیمانی وەرگرتوە.

گووتیشی، پێشبینی دەکەین سوید وەک ئەندامی 32 وەربگرین، پێش ئەوەی لوتکەی داهاتوو لە مانگی تەمموزدا بەرێوەبچێت.

4ی ئه‌م مانگه‌ فینلەندا بە فەرمی بۆ بە 31ەمین ئەندامی ناتۆ، ئەمەش دوای ئەوەی بەڵگەنامەی پەیوەستبونی خۆی بە هاوپەیمانییەکە پێشکەش کرد.

هاڤیستۆ پێکا، وەزیری دەرەوەی فینلەندا بەڵگەنامەی ئەندامێتی وڵاتەکەی دوای واژۆکردنی بە ئاماده‌بونی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕادەستی ینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ کرد.