ئیسرائیل کەوتنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لەناو خاکی سوریا ئاشکرا دەکات

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

سوپای ئیسرائیل، ئەمرۆ چوارشەممە، ئاشکرای کرد، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان لە ناو خاکی سوریادا بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سکای رایدەر بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە شەودا لە خاکی سوریا کەوتە خوارەوە “.

  سەبارەت بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە، ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەهۆی دزەپێکردنی زانیارییەوە نەبووە.

هاوکات دوێنێ، سێشەممە، سەرچاوە ناوخۆییەکان راپۆرتیان دا کە هێزەکانی ئیسرائیل خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتیان بە چەند موشەکێک لە گوندەکانی باشووری قونەیتەرە کردە ئامانج.