بەرێوبەرایەتی ئاوی حەلەب لەبارەی بڕانی ئاوی هەندێک گەرەک پاساو دەهێنێتەوە
حەلەب – نۆرس پرێس
ئەمرۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێکدا بۆ نۆرس پرێس، سەرچاوەیەکی فەرمی لە بەرێوبەرایەتی ئاوی خواردنەوە لە شاری حەلەب، پاساوی پچڕانی ئاوی ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی شارەکەی، بۆ بوونی هەڵەیەک لە نزیک پردی سندیانا هێنایەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد:” ئەو ناوچانەی کە ئاویان لێبڕاوە، دووبارە ئاو دەگاتەوە دەستیان، بەمەش کاراکردنەوەی پەستۆکەکانی ئاو لە وێستگەی ئەلخەفسە لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی شارەکە باشتر دەبێت”.
ئەو سەرچاوەیە کە پێی باشبوو ناوی ئاشکرا نەکرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پێنج ناوچەیەی کە بێ ئاو بوون بریتین لە ئەلزەبدییە، جورە ئەلئەنساری، رۆژهەڵاتی ئەلئەنساری و بەشێک لە گەڕەکی ئەلسوکاری.
سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە کە “پرۆسەی چاککردنەوەی وێستگەی ئاوەکان، لە نزیک پردی سندیانا تەواو بووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گەڕەکەکان قەرەبوو دەکرێنەوە”.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد کە وێستگەی ئاوی ئەلخەفسە کە لە رۆژهەڵاتی شارەکەدایە، پرۆسەی بەردانەوەی ئاو راگیراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەی پەمپکردن لە وێستگەکەوە بەرەو شار بەردەوامە و شارەکە لەم هەفتەیەدا دوو هێند ئاوی بەکارهێناوە بە بەراورد بە هەفتەکانی پێشوو، “بەهۆی زۆری بەکرێدانی خانووەکان لەگەڵ نزیکبوونەوەی پشووەکان و ماڵەکانیش زۆربەیان دەستیان بە خاوێنکردنەوەی ناوماڵەکانیان کردووە بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژن، بۆیە پرۆسەیەکی گشتی لاوازی لە هەموو ناوچەکاندا بەهۆی دەرهێنانی بەکۆمەڵەوە بەدیکرا”
وە ئاماژەی بەوەدا کە ئێستا ئاوی خواردنەوە بۆ هەریەک لە گەڕەکەکانی سەیف الدەولە و ئەلعیزعە و ئەلئەحمیە و ئەلئەنساری ئەلشەرقی و ئەلمەشهەد و ئەلزەبادیە و بەشی ڕۆژهەڵات دابین دەکرێت لە سەڵاح الدین، بەپێی خشتەکە.