بۆردومانەکانی تورکیا لە گوندەواری باکووری حەڵەب بەردەوامن و ژمارەی بریندارەکان لە زیادبووندان
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
درەنگانی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی دڵسۆزیان، تۆپبارانەکانیان بۆ سەر شاری تەل رەفعەت لە گوندەواری باکووری حەڵەب نوێ کردەوە.
سهرچاوهیهكی سهربازی به نۆرس پرێسی راگهیاند، تۆپخانهكانی توركیا به 4 گولە تۆپ تهل رفعهتیان كردووهته ئامانج، كه زۆربهی گولهكانیان له دهرهوهی شارۆچكهكه کەوتونەتە خوارەوە.
چەند کاتژمێر پێش ئەوە تۆپخانەکانی تورکیا بە نزیکەی 15 گولە تۆپ ناوەندی شارەکەیان تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا 6 هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون، بەپێی هەمان سەرچاوە.
سەرچاوەیەكی پزیشكی ئاشكرای كرد، ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەی کە بریندارکران ئەمانەن ” كەوسەر مستەفا (17 ساڵ)، رۆخاش رەشۆ (15 ساڵ)، لەمیا حەسەن (41 ساڵ)، عەتریە شوبک (20 ساڵ)، سەوسەن مستەفا (14 ساڵ)، و فەهمیە ڕەشۆ (22 ساڵ).
بەگوێرەی بەڕێوبەرانی نەخۆشخانەی ئافرین لە شارۆچكەی فافین، فەهمیە بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە، گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی شاری حەلەب.
سەرچاوەیەكی تری سەربازی ئاماژەی به وە كرد كه گوندەكانی “عه قیبه ، ئابین ، مەرەعناز، ئەلعەلقیمە ، شوارگە، منگ، عەین دەقنە، حه ربەل ، سموقا ، تەل ئەلمەدیق، بەیلونییە ، تەل زێوان ، ته ل ئەلحینەب ، شێخ عیسا” هاوکات بە بۆردومانەکانی تەکرەفعەت، تۆپبارانی توندی تۆپخانەکانی تورکیایان بەخۆوە بینیوە.
لە هەمان کاتدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندەواری باکووری حەلەب فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا ببە ئاسمانەوە بینران، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو فڕینی پچڕپچڕ لە ناوچەکەدا ئەنجامدرا.