تۆمارکردنی 120 تووشبوونی نوێ بە کۆرۆنا لە باکووری رۆژئاوای سوریا

ئیدلیب – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، دامەزراوە تەندروستییەکانی سەر بە دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) لە باکووری رۆژئاوای سوریا رایانگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 120 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تۆمارکردووە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەنجامی پشکنینە ئەرێنییەکان بە رێژەی 38% بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو.

رێکخراوی بەرگری شارستانی کە لە ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن لە باکووری رۆژئاوای سوریا چالاکی دەکەن، لە رێگەی روپەڕە فەرمییەکانیانەوە بڵاویان کردەوە کە “لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 120 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ناوچەکانی ئیدلب و گوندەواری حەڵەب تۆمار کراوە”.

لە کاتێکدا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدانی نوێ بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمار نەکراوە.

بەپێی چاودێریی نۆرس پرێس، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە باکووری رۆژئاوای سووریا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: مالین محەمەد