هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری له‌سه‌ر پشووی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی دەرکرد.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا کە پشووی رۆژانی جەژنی رەمەزان له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت دووسبه‌ی پێنجشه‌ممە کە دەکاتە 20ی نیسان ده‌ست پێ دەکات تا رۆژی دووشه‌ممە 24ی نیسان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پشووی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی دیاری كردووە.
حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندووە كه پشووه‌كه له رۆژی پێنجشه‌ممەی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست پێ ده‌كات تاكو رۆژی دووشه‌ممەی هه‌فته‌ی داهاتوو، جه‌ختیشی کردووەتەوە كه رۆژی سێشه‌ممە دەوامی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.