هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بڵاوکرده‌وه كه گرووپێك هه‌ڵسابوون به دزینی بڕه پاره‌یه‌كی زۆر له بانكێكی حكومی، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه کراوە، ئه‌م رووداوه دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی باندێكی شەش كه‌سی كه هه‌ڵسابوون به ساخته‌كردنی چه‌كی بانكی و به‌كاریانهێناوه بۆ دزینی بڕه پاره‌یه‌ك له بانكێكی حكوومیدا. ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه دوور و نزیك ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه و هیچ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و تاوانه‌دا ده‌ستیان نه‌بووه و به‌شدار نه‌بوون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواشی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد کە بە به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره دۆسیانه‌دا بكه‌ن و ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ مه‌رامی میدیایی خۆیان به‌كار نه‌هێنن.