جەعفەری: دیمەشق پێی خۆشە پەیوەندی “باش” لەگەڵ تورکیای هاوسێی دروست بکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەشار جەعفەری باڵیۆزی سوریا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، دیمەشق پێی خۆشە پەیوەندی “باش” لەگەڵ ئەنقەرە دروست بکات، هەروەها بەرژەوەندی هاوبەشیان لەگەڵ وڵاتی “دراوسێ” هەیە.

گوتەکانی جەعفەری لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بوو کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 17ی نیسانی 2023، لە مۆسکۆی پایتەخت سازکرا، باڵیۆزەکەی سوریا، تیشکی خستە سەر بەشێک لە قسەکانی سەبارەت بە وڵاتێک کە زۆر پاڵپشتی ئەو کوتلە چەکدارانەی کردووە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە 12 ساڵە خەبات دەکەن بۆ رووخاندنی “رژێمی سوریا”.

تورکیا ئاواتەخوازە بەم نزیکانە دیدارێک لەگەڵ دیمەشق لەسەر ئاستی دەرەوە ئەنجام بدات، بە ئامادەبوونی هاوتاکانی ئێران و رووسیا، لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دوای 12 ساڵ لە دوورکەوتنەوە و ململانێ.

باڵیۆزی سوریا گوتی: “تورکیا دراوسێی ئێمەیە و دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵیدا هەبێت. لە نێوان هەردوو گەلەکەماندا بەرژەوەندی هاوبەش هەیە و نامانەوێت پەیوەندییەکانمان خراپتر بێت”.

جەعفەری باسی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کرد، ئاماژەی بەوەدا کە دیمەشق کراوەیە بۆ لێکنزیکبوونەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەندێک هێز هەن کە نایانەوێت پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا ئاسایی بکەنەوە. “بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەن، هەموو رێگایەک بەکاردەهێنن.”