دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممەی ڕابردوو، فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پایتەختی تونس و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
دوێنی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی دەرەوەی تونس ڕایگەیاند، کە وەزیری دەرەوەی سوریا، فەیسەڵ میقداد، ڕۆژی دووشەممە سەردانی تونس دەکات، دواتر سەردانی جەزائیر دەکات.
ڕۆژی 12ی نیسان، سوریا و تونس لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، لە وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی قەیس سەعید سەرۆکی تونس باڵیۆزێک بۆ وڵاتەکەی لە دیمەشق دادەنرێت، هەروەها حکومەتی سوریایش بڕیاریدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تونس بکاتەوە و باڵیۆزێک بۆ چەند ساڵی داهاتوودا دەستنیشان بکات