داعش لە ڕێگەی مینێکی چێندراوەوە تەقینەوەیەکی ئەنجامداوە

حەسەکە – نۆرس پرێس

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەیەکی باشوری حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریای ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی ئەعماق کە لەو ڕێکخراوەوە نزیکە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لەڕێگەی مینێکی چێندراوەوە، ئەندامانی هەسەدەی لە نزیک گوندی جرمز لە باشووری حەسەکە کردووەتە ئامانج .

ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە زیانی گەیاندووە کە بووەتە هۆی برینداربوونی  چوار ئەندامی هەسەدە.

دوێنێ یەکشەممە، ڕێکخراوی داعش لە ڕێگەی نزیکەکانیەوە، ئیدیعای دوو ئۆپەراسیۆنی لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای عێراقی کردووە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی