هەولێر – نۆرس پرێس
کۆمەڵەی فەلەکناسی سعودیە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی هەینی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.
کۆمەڵەی فەلەکناسی لە جدە ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 20ی ئەم مانگە کاتژمێر 06:42 لە مەککە خۆر ئاوا دەبێت و لەو کاتەشدا مانگ لەسەرووی ئاسۆوە دەبێت، و ئەگەر ئاسمان ساماڵ بێت، ئەوا دەتوانرێ بەڕوونی مانگ ببینرێ.
نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین کە رۆژی شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 22ی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.
جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ شیعە و سوننەکان ڕۆژی 23ی مانگی3 وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد، بەپێی ئەوەی کە نووسینگەی سیستانی پێشبینی دەکات ڕۆژی شەممە جەژن دەبێت و فەلەکناسی سعودییەش ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژی هەینی جەژنە، چاوەڕوان ناکرێت ئەمساڵیش شیعە و سوننەکان بەیەکەوە جەژن بکەن.