سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دەکات و جه‌خت له گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی( WHO) کرد بە سەرۆکایەتی ئەحمەد زویتن بەرپرسی ڕێکخراوەکە لە عێراق.
لە دیدارەکەدا ، کار‌و پڕۆژەکانی ڕێکخراوی تەندرستی جیهانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی لە نێوان وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرایەوە.