تورکیا پشتیوانی سەربازی بۆ بنکەکەی دەنێرێت لە گوندەواری حەڵەب
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، هێزەکانی تورکیا پشتیوانی سەربازییان لە بنکەکانیانەوە لە “مارع و کەلجبرین” لە گوندەواری باکووری حەڵەب نارد بۆ بنکەی خۆیان لە ئەعزاز، ئەمەش دوای ئەو بۆردومانانەی دوێنێ بەردەوامی هەبوو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تۆپبارانەکان بەردەوامە بۆ سەر گوندەکانی باکووری حەڵەب.
سەرچاوەیەکی تایبەتی بە نۆرس پرێسی گوت، بنکەی تورکیا لەسەر رێگای ئەعزاز – یەحمول ئێوارەی دوێنێ بەر تۆپبارانی هێزە حکومییەکان کەوتووە لە ناوچەکانی باکووری شاری حەڵەب.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە بووەتە هۆی برینداربوونی 4 سەربازی تورکیا کە لەڕێگەی دەروازەی سنووریی باب ئەلسەلامەوە لە نزیک شاری ئەەزاز گواستراونەتەوە بۆ تورکیا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەواڵەکان باس لە بوونی کوژراوێک دەکەن بەهۆی ئەو بۆردومانەی بنکەکەی تورکیای کردووەتە ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بە تۆپبارانکردنی هەڕەمەکیانەی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی گوندەواری باکووری حەڵەب کرد لە دوای نیوەی شەوی دووشەممەوە، بە دەیان گولە هاوەن، کە گوندەکانی “عەقیبە، حەرش سۆغانکا و بینە”ی سەر بە قەزای شێراوا لە گوندەواری عەفرین چڕبوونەتەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە.
دوێنێ ئێوارە، ئێوارەی یەکشەممە، تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی “ئەلمالیکیە، شاوەرگە، مەراناز و ئەلئەلقامەیان” لە ناوچەی ئەلشەهبا لە باکووری شاری حەلەب تۆپباران کرد، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هاوڵاتیانی سڤیلی لێبکەوێتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان، هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی گوندەواری باکووری حەڵەب، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەڕەشەکانیان بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچەیە پەرەی سەندووە.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، ناحیەی جندرێس لە گوندەواری عەفرین لە باکووری شاری حەڵەب، هۆشداری سەربازی “شورتەی عەسکەری” بەخۆوەبینی، دوای ئەوەی هەوڵیاندا ئەندامێکی “خێڵی ئەلمەوالی” لە ماڵێک لە گوندی “تەلەف” لە قەزای جندرێس دووربخەنەوە، بۆ ئەوەی بیکەن بە بارەگا بۆ خۆیان.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا کە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا روویداوە، لە ئەنجامدا کۆمەڵێک گەنجی ئەو خێڵە ئۆتۆمبێلێکی “شورتەی عەسکەری” یان تێکشکاندووە کە لەناو گوندەکەدا بووە، دواتر کشاونەتەوە بۆ شارۆچکەی جندرێس.