بیلاڕووسیا پیرۆزبایی جەژنی سەربەخۆیی سوریا و پێشەشکردنی هاوکاری بۆ سووریا دەکات

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە،17ی نیسانی 2023، ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆی سەرۆکی رووسیای سپی یان بیلاڕووسیا، بە بۆنەی جەژنی سەربەخۆیی سوریا “جەژنی ئەلجەللا”‌ ، پیرۆزبایی لە بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە “یارمەتی پێشکەش بکات” لە ژێر ڕۆشنایی ئەو سزایانەی کە بەسەر سوریادا سەپێنراوە.

لوکاشینکۆ ئاماژەی بە ئیرادەی وڵاتەکەی کرد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی پێویست بۆ سوریا لە بەرامبەر سزای توند و فشارە سیاسییەکان و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتی بیلاڕووسیا، ئەم پیرۆزباییەی سەرۆکی بیلاڕوسیا بۆ سەرۆککۆماری سوریا بەبۆنەی جەژنی سەربەخۆیی سوریاوە بووە.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە: “لەژێر سەرکردایەتی ئێوەدا، وڵاتەکە ئازایانە بەرگەی تاقیکردنەوەکان دەگرێت لەبەرامبەر سنووردارکردنی سزا توندەکان و فشارە سیاسییەکانی ڕۆژئاوا و لەگەڵ دەرئەنجامەکانی کارەساتە سروشتییەکاندا دەگونجێت و بیلاڕووسیاش بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکاریی پێویست بۆ سوریای برایانە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بەسەر سەختییەکاندا زاڵ بن”.

لوکاشینکۆ ئاماژەی بەوەدا کە ئەمساڵ، 30 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان مینسک و دیمەشقدا تێدەپەڕێت.

گوتیشی: ” وێڕای ئەوەی گرنگی مێژوویی بەم بەروارە دەدەم، دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە کە بیلارووسیا بەنیازە هاوکارییەکی سودبەخشی هاوبەش لەگەڵ سوریا بنیات بنێت. بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گەشەسەندنی بەرهەمدارترم بە پشتیوانی ئێوە بۆ گفتوگۆ لە هەموو بوارەکاندا”.