میقداد: سەرۆک تەبوون دڵنیای کردمەوە کە جەزائیر دەستبەرداری سوریا نابێت، بەبێ گوێدانە سەختییەکان
دیمهشق – نۆرس پرێس
فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا، ڕۆژی یەکشەممە، 16ی نیسانی 2023 ڕایگەیاند، عەبدولمەجید تەبوون، سەرۆکی جەزائیر دڵنیای کردمەوە کە جەزائیر، دەستبەرداری سوریا نابێت، بەبێ گوێدانە سەختییەکان.
رۆژی یەکشەممە، سەرۆکی جەزائیر پێشوازی لە فەیسەڵ مقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا کرد و پەیامێکی لە هاوتا سورییەکەی بەشار ئەسەدەوە پێگەیشت.
مقداد لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ تەبوون ڕایگەیاند، پەیامێکم لە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری جەزائیرەوە گەیاندە سەرۆکی جەزائیر، پەیامەکەش قووڵایی ئەو پەیوەندییە مێژووییە پشتڕاست دەکاتەوە کە دوو وڵاتی برای بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، جەزائیر بەهۆی سەرۆکایەتییەکەی لە لوتکەی عەرەبیدا، حەزی لە بەرگریکردنە لە بەرژەوەندییەکانی میللەت، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی جەزائیر دڵنیایی پێدا کە جەزائیر دەستبەرداری سوریا نابێت، بەبێ گوێدانە سەختییەکان.
دووبارە ئاماژەی بەوەدا کە جەزائیر لە لوتکەی عەرەبی، لە پاڵ سوریا وەستاوە و دەیەوێت سوریا لە دڵی کۆمکاری عەرەبی و لە دڵی کردەوەی هاوبەشی عەرەبیدا جارێکی دیکە جێگەی خۆی بگاتەوە.
رۆژی شەممە، مقداد بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە جەزائیر کە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ گەشتەکەی بەردەوامی دەبێت بۆ چەند وڵاتێکی عەرەبی لەوانە تونس و عێراق.