دەستەی كەشناسی عێراق، كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ئەم هەفتەیەی ڕاگەیاند

هەولێر – نۆرس پرێس

لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی کەشناسیدا هاتووە کە كەش و هەوای رۆژی دووشەممە، ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرماش لە بەشی ناوەڕاست و باشوور بە چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممەیش نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو كەمێك بەرزدەبنەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێك كاتدا هەور دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە هەموو وڵاتدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، کەشو هەوای رۆژی پێنجشەممە نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێك شوێنی وڵاتدا بارانی سووک و مامناوەند دەبارێت.

لەلایەکی ترەوە ماڵپەڕی ئەكواویزەری ئەمەریكی كە تایبەتە بەزانینی رەوشی كەشوهەوای جیهان، پێشبینی كردووە كە رۆژانی پێنج شەممە و هەینی باران لەشارەكانی هەرێمی كوردستاندا دەست پێ بكاتەوە.