سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میری ئێزدییان دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میری ئێزدییان کرد و جەختیان لە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئێزدییان و ڕەوشی دەڤەری شنگال بەتایبەتی کرد.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماف و داخوازییەکانی ئێزدییان.

لای خۆیەوە میری ئێزدییان سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکوومەتی هەرێم لە ئێزدییان و کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانیان و گرنگیدان بە ڕۆڵی ئێزدییان لە دامەزراوەکانی حکوومەت دەربڕی.