فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانده‌یه‌كی توندڕه‌وی نزیك له قاعیده بە ئامانج دەگرن
ئیدله‌ب-نۆرس پرێس
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندوه، دوێنێ دوشه‌ممه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری گروپێكی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ رێكخراوی قاعیده‌یان كردوه‌ته‌وه ئامانج.
ناوه‌نده‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه ناوی ئه‌بو حه‌مزه‌ی یه‌مه‌نی-یه‌و سه‌ركرده‌ی رێكخستنی حراس ا‌لدین بوه‌و به ته‌نها به سواری ماتۆڕسكیل گه‌شتی كردوه.
ئاماژه‌ه به‌وه‌شدراوه، ئه‌و رێكخستنانه‌ی هاوشێوه‌ی حراس ا‌لدین-ن، هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكاو هاوبه‌شه‌كانی.
رونیشكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و رێكخراوانه‌ی له‌گه‌ڵ قاعیده هاوپه‌یمانن، سوریا وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام به‌كاردێنن بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لقه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌و پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی له ده‌ره‌وه‌ی سوریا.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ی خستوه‌ه‌ڕو، كه كوشتنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه، توانای قاعیده بۆ ئه‌نجامدانی هێرش دژ به خه‌ڵكی سیڤیل په‌ك ده‌خات.