هەولێر – نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، کە رۆژی دووشه‌ممە دمیترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا به سه‌ردانێكی فەرمی دەگاتە به‌غدای پایتەختی عێراق.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، دمیترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا رۆژی دووشه‌ممە سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
ئەو وەزارەتە دەشڵێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی حکومەتی عێراق و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، پرسی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئوکرانیا و راوێژكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه و ته‌حه‌داکانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.