بەهۆی تەقینەوەی مین لە ڕۆژهەڵاتی دەڕعا کەسێک گیانی لەدەستدا

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی یەکشەممە، لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دەرعا، مینێکی چێندراو  تەقیەوە و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، عەدنان رەجەب بەهوی تەقینەوەی مینی چێندراو لە ناو شارۆچکەی ناحیە لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دەڕعا  گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، رەجەب سەرقاڵی کێڵانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی بووە، بەڵام مینە چێنراوەکە پێدا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە دوای تەقینەوەکە رەجەب گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی لە شاری ئەزرع لە گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی دەرعا بەڵام پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانەکە گیانی لەدەستداوە.

رەجەب خەڵکی شاری دومای سەر بە پارێزگای ڕیف دیمەشقە و لە گوندەوارەکانی دەرعا لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بواری کشتوکاڵیدا کار دەکات.

لە پارێزگای دەرعا بەردەوام هاوڵاتیان گیانلەدەستدەدەن، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی ئەو مینانەی کە لە شەڕدا بەجێماون، دانیشتووانی ناوچەکە هێزەکانی حکومەت بە بەرپرسیار دەزانن لە پاک نەکردنی ئەو شوێنانەی کە مینی تێدا چێندراون.

ئامادەکردنی ئیحسان محەمەد – داڕشتنەوە: محەمەد قازی