لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور 5 شوان کوژران
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ڕۆژی یەکشەممە پێنج شوان لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە شارۆچکەیەکی گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژراون.
سەرچاوەیەکی ناوخویی لە شارۆچکەی بوقرس لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە ڕایگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان کە لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری فان بوون، شوانەکانی مەڕیان لە نزیک بیابانی شارۆچکەی بوقرس لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی پێنج شوانی خەڵکی شارۆچکەکە، فڕاکسیۆنی فاتمیونی ئەفغانی بە کۆشتنی ئەو شوانانە تۆمەتبارکراون بەهۆی بوونی بارەگایەکی سەربازی ئەو فراکسیۆنە لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە، جگە لە بینینی ئۆتۆمبێلێکیان کە بەرەو بارەگاکە هەڵدێن، ئەمە بەپێی ئەو شایەتحاڵانەی کە لە شوێنی ڕووداوەکەوە نزیک بوون.
بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لەلایەن داعشەوە لە بیابانی سەعلۆ لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستدا.