یەکێک لە سەرکردە مەترسیدارەکانی داعش لە عێراق دەستگیراکرا
دیمهشق – نۆرس پرێس
ئەمرۆ یەکشەممە، 16ی نیسان، هێزە عێراقییەکان لە پارێزگای نەینەوا، لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، چوار ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان دەستگیرکرد، کە یەکێکیان سەرکردە بوو.
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، توانیان چەندین ئەرک لە پارێزگای نەینەوا جێبەجێ بکەن، لە ئەنجامدا سەلمێندرا چوار تۆمەتبار دەستگیرکران کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوەکەوە هەبووە.
دەزگای ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ئەندامانە بەشدارییان لە ” لەشکرکێشییەکان”دا کردووە و “لە ساڵانی پێشوودا چەکیان لە دژی هێزە ئەمنییەکان بەکارهێناوە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە سێ پارێزگای (دیالە، کەرکوک و نەینەوا) جموجۆڵی هەبووە و بە یەکێک لە سەرکردە مەترسیدارەکانی ناو ڕێکخراوەکە دادەنرێت.