لە بۆردومانێکدا لە سنووری پێنجوێن دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بریندار بوون
سلێمانی – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ شەممە، لە دوای کاتژمێر 07:00 بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەریەک لەگوندەکانی (ساڵیاوا، وریاوا، كانی میرانی و بابەعەلی) لە شارەدێی گەرمکی سەر بەشارۆچکەی پێنجوێن بۆردومانکران، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بۆردومانەکە ئۆتۆمبیلێکی کردووەتە ئامانج و لە چەند ناوچەیەکی جیاجیا بۆردوومانی کردووە، هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە بۆردومانەکە لە لایەن درۆنی تورکیاوە ئەنجامدراوە.
د. ههڤاڵ ئهبوبهكر، پارێزگاری سلێمانی درهنگانی شهو له پهیوهندیهكی تهلهفۆنیدا لهگهڵ مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، رایگهیاند، “بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان، لە ئەنجامی ئەم بۆردومانانەدا دو کەس شەهیدبون و دو کەسی تریش بریندارن”، ههروهها هاوخەمیی خۆی بۆ شەهیدەکان دەردەبڕی و هیوای چاکبونەوەی بۆ بریندارەکان خواستوه.
پارێزگاری سلێمانی دهڵێت، نیگەرانیی خۆی و قائیقامییەتی قەزای پێنجوێن و خەڵکی سنورەکەی پەیوەست بەم هێرشانە گەیاندە مهسرور بارزانی و ئومێدی کۆتایهاتنی ئەم هێرشانەو بەدورگرتنی هاوڵاتیانی ناوچەکە بە تایبەتیی کە لە ئێستادا سەرگەرمیی کشتوکاڵ و ژیانی ئاسایی خۆیانن خواستوه.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی بۆ پارێزگای سلێمانی و قائیقامییەتی پێنجوێن و خەڵکی سنورەکە دەربڕیووە و هیوای خواستووە ئەم ڕوداوانە کۆتاییان بێت.
بە گوتەی ئاژانسەناوخۆییەکان، ئۆتۆمبێلە بەئامانجگیراوەکە لە لایەن درۆنی تورکیەوە، بەتەواوی تێکشکاوە و چەند جارێک بۆردوومان کراوە، سەرەتا لە گوندی “کانی میران” بۆردوومان کراوە و زیانی بەرنەکەوتووە، بەڵام دواتر لە گوندی “وریاوا” بۆردوومان کراوە و تێکشکێندراوە، “بۆ ماوەیەکیش هیچ کەس نەیتوانیوە بچێتە شوێنی رووداوەکە، چونکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوام سووڕاوەتەوە.”