“داعش” دوو ئۆپەراسیۆن لە دژی “هەسەدە” و سوپای عێراق ئەنجامدا و بریندار هەیە

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ناوی “ئاسایش” لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بریندارکرا کە خاڵێکی پشکنینیان لە شارۆچکەی ئەلسور لە باکووری دێرەزوور کردە ئامانج.

رۆژی شەممە، 15ی نیسانی 2023، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو ئۆپەراسیۆنی دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای عێراق، لە سوریا و عێراق ڕاگەیاند.

ئاژانسی “أعماق” نزیک لە ڕێکخراوی داعش، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی رێکخراوەکە بە چەکی بیکەیسی، خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان، لە دەروازەی شارۆچکەی دێرەزوور کردە ئامانج،  لەکاتی بە ئامانج کردنەکە ئەندامێکی ئاسایش بریندارکرا.

لەیەک کاتدا هێرشەکەی داعش بۆ دوو ئامانجی دیاریکراو بووە کە لە راگەیەندراوەکەی نزیک لە رێکخراوەکەدا، بڵاویکردەوە بە نارنجۆک، موشەک و سەربازگەیەکی سوپای عێراقیان لەسەر ڕێگای حەدیسە/بەیجی لە ناوەڕاستی پارێزگای سەڵاحەدین کردە ئامانج و سەربازێکی سوپای عێراق بریندار بووە و زیانیش بە سەربازگەکە گەیەندراوە.