برینداربوونی ئەندامێکی ئاسایشی رۆژئاڤا لە باکووری دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ “ئاسایشی رۆژئاڤا” بە گولەی چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بریندار بوو کە خاڵێکی پشکنینی ئاسایشیان لە شارۆچکەیەکی باکوری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی رۆژئاڤا لە شارۆچکەی سور کە 70 کم لە باکووری دێرەزۆرەوە دوورە، رایگەیاند، چەند چەکدارێکی نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە بە دۆشکە خاڵێکی پشکنینی ئاسایشیان لە نزیک گۆرەپانی شارۆچکەکە کردوەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامێکی ئاسایشی ناوخۆ برینداربووە کە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی لە شارۆچکەکە و باری تەندروستی جێگیرە، بە وتەی پزیشکێکی نەخۆشخانەکە.

لەم دواییانەدا، گوندەوارەکانی دێرەزوور زیادبوونی حاڵەتەکانی تیرۆرکردنی ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر، کەسایەتییە ناودارەکانی خێڵ و خەڵکانی سڤیل بەخۆوە دەبینێت، سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستیپێکراوە.

رۆژی 11ی نیسان، لە شارۆچکەی دەحلە، لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، هاووڵاتییەکی سڤیل بە تەقەی چەکدارانی نەناسراو بریندار بوو.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: زانا ئەلعەلی