هەواڵگری عێراق دەسگیرکردنی دوو ئەندامی داعشی راگەیاند

هەولێر – نۆرس پرێس

دوێنێ دەزگای هەواڵگری عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی دوو ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان لە نەینەوا  راگەیاند.

لەراگەیەندراوەکەی هەواڵگری عێراقدا هاتووە کە “لەدوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا و بەکۆششی هەواڵگری هەردوو فیرقەی حەوت و هەشتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بەهاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان دوو بۆسەدا لە بازگەکانی شەهید سبهان لەدەروازەی نەینەواو شەهید محمد کڕوی، دوو چەکداری داعش دەستگیرکران.”

راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە هەردوو بۆسەکەدا توانرا دوو چەکدار دەستگیربکرێن کەداواکراوبوون بەپێی مادەی چواری تیرۆرلەهەردوو قەزاکانی هیت و حەمدانیە و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێن.