بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دوکانێکی سووتەمەنی، لە باشووری ئیدلب، پیاوێک و منداڵەکەی برینداربوون
ئیدلب – نۆرس پرێس
رۆژی شەممە، 15ی نیسانی 2023، لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەک لە کۆگایەکی سووتەمەنی شاری ئەریحا لە باشووری ئیدلب، برینداربوونی کەسێک و منداڵەکەی لێکەوتەوە، ئەمەش پێنجەمین ئاگرکەوتنەوە بوو لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە ناوچەکەوە بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، دوێنێ “ئاگرێکی گەورە” لە دوکانێکی فرۆشتنی سوتەمەنی و گاز کەوتەوە، بەهۆی دروستبوونی شۆرتێکی کارەبایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجامی ئاگرەکەدا پیاوێک و منداڵەکەی برینداربوون، بەو پێیەی تیمەکانی بەرگری شارستانی کاریان کردووە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ساردکردنەوەی بۆ ئەوەی نەگاتە ماڵەکانی دیکە، هاوکات بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناو شارەکە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە ئاگرەکە پێنجەم جارە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە لەم شارەدا رووبدات، چونکە سێ لەوانە بووەتە هۆی برینداربوونی پێنج هاوڵاتی سڤیل کە دوو منداڵیان تێدابوو.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 11 کەس گیانیان لەدەست داوە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە و 44 کەسی دیکەش بریندار بوون، بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی کە لە ئیدلب کاردەکات، لە ڕاپۆرتێکدا کە لە حەوتەمی ئەم مانگەدا بڵاوکراوەتەوە، ژماردنی 420 ئاگرکەوتنەوە لەمساڵدا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا روویداوە، لەنێویاندا 188 لە ماڵەکان، 48 لە کەمپەکان و 41 لە بەنزینخانەکان دروستبووە.