کۆچی عێراقی: رێژەی گەڕانەوە لە کامپی هۆلەوە گەشتوەتە 150 ماڵبات لە مانگێکدا
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، رێژەی گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکان لە کامپی هۆلەوە گەیشتووەتە 150 ماڵبات، ئەمەش دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی لەلایەن راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقەوە.
دوو لەسەر سێی دانیشتووانی کامپی هۆل، لە رۆژئاوای کوردستان، کە بە یەکێک لە مەترسیدارترین گردبوونەوەکانی جیهان دادەنرێت، هاوڵاتی عێراقین، جگە لەوەی ژن و منداڵی بیانی لە نەتەوە جیاوازەکانی جیهانەوە ژمارەیان نزیکەی 50 هەزار کەسە.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فائق جابرۆ رایگەیاند، تێکڕای ئەو خێزانە عێراقیانەی لە کامپی هۆل دەگەڕێنەوە مانگانە دەگەنە 150 خێزان، ئەمەش دوای تەواوکردنی پرۆسەی وردبینی لەلایەن راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە.
ئەرکەکانی وەزارەتی کۆچبەران بە “گەیشتنی ئەو خێزانانە بۆ سەنتەری چاکسازی کۆمەڵگا لە کامپی ئەلجەدەعە، و دواتر گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاکسازی” دەستپێدەکات. بە گوتەی وەزیری کۆچ و ئاوارەیی عێراق، ئیڤان فایق جابرۆ.
کامپی ئەلجەدەعە دەکەوێتە پارێزگای نەینەواوە، تەنیشت لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، بە سنووری سوریاوە، هەروەها ئەو شوێنەیە کە عێراقییەکان کە لە کامپی هۆلەوە دەگەڕێنەوە بۆی دەگوازرێنەوە، پێش ئەوەی بەسەر ناوچەکانی خۆیاندا دابەشبکرێن کە لێیەوە هاتوون، دوای ڕێوشوێنی ئەمنی، بەپێی پلانێکی حکومەت کە داڕێژرابوو.
ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، کۆی ئەو خێزانە عێراقیانەی لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستانەوە گەڕاونەتەوە، دوای ئەوەی دوایین بڕیان لە 18ی تشرینی دووهەمەوە هاتنەوە، گەیشتووەتە 925 خێزان.
لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوودا، حکومەتی عێراق نیازی خۆی نوێکردەوە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانیان لە کامپی هۆلەوە کە لایەنە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن لە پشکنینی دۆسیەی گەڕاوەکان بە شێوازی گروپ گروپ.
هەر عێراقییەک کە لە هۆلەوە دەگەڕێتەوە بە قۆناغێکی “پشکنینی ئەمنی”دا تێدەپەڕێت، بەو پێیەی عێراق لیژنەیەکی ئەمنی پێکهێناوە کە یەک بە یەک خێزانەکانی ناو کامپەکان دەبینێت، دواتر دەیانگوازنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.