هەولێر – نۆرس پرێس
نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە نەجەف پێشبینی دەکات کە رۆژی شەممەی داهاتوو یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.
نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین کە رۆژی شەممەی داهاتوو بە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەستنیشانکرا.
جیاوازتر لە ساڵانی دیکە، بۆ ئەمساڵ شیعە و سوننەکان هەردوولا ڕۆژی 23ـی 03ـی 2023ـیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد.
بەپێی پێشبینییەكانی فەلەكناسیش، مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، 29 ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی هەینی 21ـی 04ـی 2023، دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.