هەولێر – نۆرس پرێس
سبەی یه‌كشه‌ممه ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی لیژنەی دارایی پەرلەمان راپۆرتی له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، پەرلەمانتاران ئاشکرای دەکەن، کە زۆری رێژەی کورتهێنان نیگەرانی دروستکردوە بۆیە داوا دەکرێت کە رێژەکەی کەمبرێتەوە.
لەبەیاننامەیەکدا، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه خوێندنەوەی دووەم بۆ ڕەشنوسی یاسای بودجەی عێراق ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی پێگەیشتوە، کە پەیوەندی بە ڕەشنوسی یاسای بودجەوه هەیە.
عێراق دەیەوێت پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 لەم ساڵەدا پێکەوە پەسەند بکات، قەبارەی پڕۆژە یاساکە تەنها بۆ ئەمساڵ بە 199 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە و پشکى هەرێمى کوردستانیش بە 2.6%ـی دیاریکراوە.