کەشناسی: لەسوریا پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سوریا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، پلەکانی گەرما بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا دەبن لە دەوروبەری مامناوەندی یان کەمێک زیاتر، کەش و هەوای بەهاری نیمچە هەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە، با لەنێوان سووک و مامناوەندا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ و ڕۆژانی دواتر پلەکانی گەرما بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا دەبن، لە 3 بۆ 6 پلەی سەدی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، هۆشداری ئەوەیدا کە بەهۆی کەشوهەوای تەمومژاوییەوە ئاستی بینین کەم دەبێت.

ئامادەکردن و سەرنوسەری: محەمەد قازی