هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر دووی بەیانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلە قەزای گۆکسونی سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی له وڵاتی توركیا روویداوە.
سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە، چەقی ئەو بومەلەرزەیە قەزای گۆکسونی سەر بە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتردا روویداوە.