پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای شەممە و یەکشەممە
هەولێر – نۆرس پرێس
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه کە ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەراورد بە دوێنێ پله‌كانی گه‌رما بەرزدەبنەوە لە 3 تا 5 پله‌ی سیلیزی.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئاسمانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پله‌كانی گه‌رما لە 2 تا 4 پله بەرزدەبنەوە.