لە ڕێککەوتنی تورکیادا هاتووە.. بەریتانییەک بەهۆی پەیوەندیکردن بە “داعش” لە سوریا ڕووبەڕووی سزای زیندانیکردن دەبێتەوە
دیمهشق – نۆرس پرێس
پیاوێکی بەریتانی دانی بەوەدانا کە نۆ ساڵ لەمەوبەر لە ڕێگەی تورکیاوە گەشتێکی بۆ سوریا ئەنجامداوە تاوەکو پەیوەندی بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە بکات، ئەمەش وا دەکات سزای زیندانی بەسەردا بسەپێندرێت، یەکێک بوو لەو کەسانەی ساڵی 2014 بەمەبەستی ئازادکرنی کەسە دیپلۆماسیەکانی لە شاری موسڵ ئەنقەرە لەگەڵ داعش رێکەوتنی لەسەر کرد.
شاباز سلێمان، خەڵکی شاری باکینگهامشەی بەریتانیایە و لە ساڵی 2014 کاتێک تەمەنی 19 ساڵ بووە لەگەڵ خێزانەکەی بۆ وەرگرتنی پشوو چوونەتەوە وڵاتی تورکیا بەڵام لەوێ خۆی وون دەکات لە خێزانەکەی.
ناوبراو لە 29ی ئەیلولی 2021 لە فڕۆکەخانەی هیسڕۆ لە ڕۆژئاوای لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەستبەسەر دەکرێت و تۆمەتی ئەنجامدانی زنجیرەیەک تاوانی “تیرۆریستی” خراوەتە پاڵ، بەڵام لەو کاتەدا دانی بەوەدا ناوە کە ئەنجامی داوە.
بڕیاربوو لە 15ی ئایاردا دادگایی بکرێتەوە، بەڵام ڕۆژی هەینی، 14ی نیسانی 2023، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە لە مانگی ئابی 2014دا لە بەریتانیاوە بۆ تورکیا گەشتی کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە داعشەوە بکات لە سوریا، کردەوەی “تیرۆریستی” ئەنجامبدات.
لە پایزی ساڵی 2014 رۆژنامەی تایمز-ی بەریتانی لیستێکی بەناوی ئەو ئەندامانەی داعش بڵاوکردەوە کە کاکتێک موسڵ لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی ئیسلامیدا بووە، بە ژمارەیەک دیپلۆماتکاری تورک ئاڵوگۆڕیان پێکراوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی رۆژنامە بەریتانییەکە، شاباز سلێمان، لەگەڵ یەکێکی دیکەی بەریتانی، لەنێو ئەو 180 چەکدارەی ناو ڕیزەکانی “داعش”دا بوون کە حکومەتی تورکیا لەگەڵ 46 دیپلۆماتکارەکەی موسڵ ئاڵوگۆڕی کردبۆوە.
ئەو گەنجە ئێستا تەمەنی 27 ساڵە و لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017 پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و مەشق و راهێنانی لەسەر بەکارهێنانی چەکی ئاگرین کردووە.
مارک لۆکرافت کیە سی دادوەر ئاماژەی بەوەدا کە سلێمان چووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو ڕێکخراوە بکات “تەنانەت ئەگەر نەشیکەن بە ئەندامی ڕێکخراوەکە.”
دادوەر فەرمانی ڕاپۆرتی پێش سزادان لەسەر قورسایی تۆمەتبارەکە و بڕیارەکەی بۆ 26ی ئایار دواخست.
سلێمان لەکاتی دادگاییکردنەکەیدا دانی بە تاوانەکەیدانا و گوتی: ” کردەوەی تیرۆریستیم ئامادە کردووە، دەزانم حوکمی زیندان حەتمییە”.
لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی پێشوودا، سلێمان بانگەشەی ئەوەی کردووە کە تەنها کەسێکی مەدەنییە و هەرگیز بەیعەتی بەو رێکخراوەوە نەکردووە، لە 2015 هەوڵیداوە داعش بەجێبهێڵێت دوای ئەوەی لە “شێوازی ژیانی جیهادی” بێهیوا بووە.
لە سوریا، سلێمان نازناوی ئەبو شاملی بەریتانی لێنراوە، ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی “شارلی ئیبدۆ”ی لە پاریس ستایشی کرد کە لە سەرەتای ساڵی 2015 ئەنجامدرابوو و هۆشداریشدا لەوەی کە “زۆر برا هەن چاوەڕێی فەرمانی هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوان”.