لە ماوەی دوو مانگدا… 44 هەزار سووری لە تورکیاوە دەچنە ناو سوریا
ئیدلب – نۆرس پرێس
ژمارەی هاتنی هاوڵاتی سووری لە تورکیاوە، لە ماوەی دوو مانگدا تاوەکو شەوی هەینی گەیشتووەتە زیاتر لە 44 هەزار کەس.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی باب ئەلهەوە نێوان (سوریا-تورکیا) چوونەتە نێو خاکی سوریا گەیشتوونەتە نزیکەی 21 هەزار کەس، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو مۆلەتەیە کە حکومەتی تورکیا دابووی بەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات زیانیان بەرکەوتووە.
بەرێوبەرایەتی دەروازەی باب ئەلهەوە لە ماڵپەری فەرمی خۆی، راگەیاند، لە دوێنێ هەینی، 154 پەنابەری سوری لە تورکیاوە چوونە نێو خاکی سوریا.
ئەمە لەکاتێکدایە کۆی گشتیی ئەو سوورییانەی لە دەروازەی باب ئەلسەلامەوە لە باکووری حەلەبەوە چوونەتە باکووری ڕۆژئاوای سوریاوە تاوەکو دوێنێ هەینی گەیشتووەتە 15 هەزار و 698 هەزار کەس، لە دەروازەی تەل ئەبیازی باکوری ڕەققەش گەیشتووەتە هەشت هەزار و 653 هەزار کەس.