کۆبوونەوەی کەنداو و عەرەب بە “تەنها” چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا دادەنرێت

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

کۆبوونەوەی عەرەبی کە ڕۆژی هەینی لە شاری جەدەی سعودیە بەڕێوەچوو، جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەری سیاسی تاکە چارەسەرە بۆ قەیرانی سوریا.

ئەمەش لە ئەنجامی دەستپێشخەرییە بەرفراوانەکانی عەرەبیدا هات کە جەختیان لەسەر پێویستی گەڕانەوەی دیمەشق بۆ “باوەشی وڵاتانی عەرەبی” کردووەتەوە دوای 12 ساڵ لە دوورکەوتنەوە، کە هەنگاوی کۆنکرێتی ئاساییکردنەوەی نێوان سعودیە و سوریای لەخۆگرتبوو.

رۆژی هەینی، 14ی نیسانی 2023،  شەش وڵاتەکەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو (بەحرێن، کوێت، عومان، قەتەر، سعودیە و ئیمارات) و هەریەکە لە عێراق، میسر و ئوردن لەسەر بانگهێشتی سعودیە لە جەدە کۆبوونەوە.

دیپلۆماتانی نۆ وڵاتی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی لە کۆبوونەوەی جەدەی سعودیە کۆک بوون کە دەبێت کۆمکاری عەرەبی رۆڵێکی پێشەنگ لە نێوەندگیریکردن بۆ چارەسەرێک بۆ شەڕی نێوخۆی سووریا بگێڕێت و داوای گەڕاندنەوەی وڵاتەکە “بۆ باوەشی وڵاتە عەرەبییەکان” دەکەن. 

کۆبوونەوەکە بۆ یەکەمجار هەفتەی ڕابردوو لە لایەن سعودیەوە ڕۆژی چوارشەممە ڕاگەیەندرا و دوای چەند کاتژمێرێک، وەزیری دەرەوەی سوریا، فەیسەڵ میقداد گەیشتە شاری جەدە و ئەمەش دوای ئەوە ڕێککەوتن لەسەر گەڕانەوەی خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکان و گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیان ئەنجامدرا دیمەشق و ڕیاز.

فەیسەڵ میقداد و هاوتا سعودییەکەی باسیان لە “هەنگاوی پێویست” کرد بۆ کۆتاییهێنان بە پەراوێزخستنی دیمەشق، ئەوەش بەگوێرەی راگەیێندراوێکی لایەنی سعودی. 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چارەسەرەکان کرا بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی مرۆیی و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ گەیشتن بە هاوکارییەکان بۆ هەموو ناوچەکانی سوریا و ڕەخساندنی هەلومەرجی پێویست بۆ گەڕانەوەی  ئاوارە سوورییەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان بە شێوەیەکی سەلامەت.

مژارێکی دیکەی گفتوگۆکانیان لەسەر ” بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوە و ڕێکخراوەکانییەوە، میلیشیا و دەستێوەردانەکانی دەرەکی، و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، تیشکی خستە سەر پرسی سوریا”.

بڕیارە مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت سووریا بانگهێشتی کۆبوونەوەکە بکرێت.