دیمهشق – نۆرس پرێس
ئەمرۆ شەممە، 15ی نیسانی 2023، رادیۆی حکومەتی جەزائیر، ڕایگەیاند، فەیسەڵ مقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە جەزائیر.
ڕادیۆکە بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی جەزائیر، ئەحمەد عەتاف، پێشوازی لە مقداد دەکات.
لە ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژنامەی “الوطن”ی نیمچە فەرمی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکان ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی سوریا، فەیسەڵ میقداد ئەمڕۆ شەممە گەشتەکەی بەرەو جەزائیر دەستپێدەکات، لەوێ چاوی بە بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە دەکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، مقداد سەردانی تونسیش دەکات، لەوێ گفتوگۆی پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان ئەنجامدەدات، گەشتە عەرەبییەکەی بە سەردانێک بۆ عێراق تەواو دەکات، کە تێیدا ئامادەی پێشهاتەکانی پەیوەست بە دۆخی سوریا و عەرەبی دەبێت تێڕوانینەکانی بەرامبەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانی وەزیری دەرەوە دەبێت لە پایتەختەکانی سێ وڵاتی عەرەبی.