ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت لە ڕۆژئاوای دەرعا کوژرا

دەرعا – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت لە شاروچکەیەکی رۆژئاوای  دەرعا لە باشووری سووریا بە تەقەی چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

سەرچاوە ناوخۆییەکان لە گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای دەرعا بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ئەنەس مەلیک سویدانی لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج، بەئامانجگرتنەکە لە شاری نوایە لە گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای دەرعا بووە ک تەقەیان لێکردووە کوشتوویانە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، سویدانی گەیەندرایە نەخۆشخانەی نیشتمانی ئەو شارە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سویدانی خەڵکی شاری نوایە و لە بەشی لێکۆڵینەوەی مەفرەزەی ئاسایشی هێزەکانی حکومەت لە هەمان شاردا کاردەکات.

ماوەیەکە رێژەی تاوان و کوشتن لەپارێزگای دەرعا زیادیان کردووە، لە هەفتەی ڕابردوودا 1 کەس کوژراون کە  ئەندامانی هێزەکانی حکومەتیشیان تێدایە.

ئامادەکردنی: ئیحسان محەمەد – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی