ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پلانێک بۆ جڵەوگیرکردنی سنوورەکان لەگەڵ تورکیا ئاشکرا دەکەن
هەولێر- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، سێشەمە، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، پلانی تەواوەتی ئاشکرا کرد کە دواتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشکەشی دەکات، بۆ دەستبەسەرداگرتنی هێڵی سنووری لەگەڵ تورکیا.
ئەلشەمەری لە راگەێنراوێکدا بۆ میدیای فەرمیەکان ڕایگەیاند “پێداچوونەوە بە قەبارەی جێگیرکردنی سوپای تورکیا لە ناو خاکی عێراقدا کراوە”، جەختیشی کردەوە “بۆ ئەم مەبەستە پێویستمان بە کاری خێرا و هاوبەشە لەگەڵ هەرێمی کوردستان”
پێشتر شاندێکی ئەمنی سەردانی بارەگای فەوجی دووی لیوای یەکی پاسەوانی سنووریان کرد، هەروەها لیوای یەکیان لە ناوچەی باتوفەی قەزای زاخۆ لە پارێزگای دۆهوک، بەسەرکردەوە، بە ئامانجی پێداچوونەوە بە دۆخەکە لەسەر سنوورەکانی عێراق و تورکیا.
ئهمهش دوای نزیكهی ههفتهیهك له هێرشهكهی توركیا هات كه هاوینههەوارێکی گهشتیاری كرده ئامانج و نۆ هاوڵاتی سڤیل كوژران و نزیكهی 30 دیكهش بریندار بوون.
ئەلشەمەری ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانەکەی شاندەکەدا “هەڵسەنگاندنێکی تەواو لەسەر هێڵی سنووری ئەنجامدراوە”.
هاوکات بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە نیویۆرک بۆ تاوتوێکردنی “دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر زەوییەکانی عێراق”.
رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی هێرشەكەی كرد و پشتیوانیی بۆ لێكۆڵینەوە لە “هێرشەكە” دەربڕی (بەبێ ئەوەی راستەوخۆ توركیا بە ئەنجامدەری ناوببات) كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە سەرپەرشتی بکرێت.
دەسەڵاتدارانی عێراق، تورکیا بە ئەنجامدەری “پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق” تۆمەتبار دەکەن بە بۆردومانکردنی هاوینەهەوارە گەشتیاریەکەی پارێزگای دهۆک، لە کاتێکدا ئەنقەرە ئەمە رەتدەکاتەوە.