بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی 48 كاتژمێری کەشو هەوای بڵاوكردەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ هەینی كاریگەری ئەو شەپۆڵە بارانەی کە ڕووی لە ناوچەكە كردبوو كۆتایی دێت.
کەشناسی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچەش هەوری تەواو دروست دەبێت لەگەڵ هەبوونی کەمێک باران لە ناوچە جیاجیاکان بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكاندا و هەروەها پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە و خێرایی با مام ناوەند دەبێت.
سبەی شەممە بەگشتی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما لە 2 بۆ 4 پلە بەرز دەبێتەوە. خێرای با مام ناوەند دەبێت.