ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزە لە سوریا : لە ماوەی 24 کاتژمێردا 12 بوومەلەرزە روویانداوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی سەنتەری نیشتمانی بوومەلەرزە لە سوریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرایکرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا وێستگەکان 12 لەرزینێکی سووکیان تۆمارکردووە بە کەمتر لە 4.3 پلە بە پێوەرەکانی ڕێختەر.

لە ڕاگەیاندراوی سەنتەرەکەدا هاتووە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویانکردووەتەوە، لە ئیسکەندەرون 7 بوومەلەرزە هەبووە کە  گوڕەکەیان لە نێوان 2.3 بۆ 3.2پلە بووە، هەروەها 3 بوومەلەرزە تریش لە بیابانەکانی تورکیا روویانداوە بە پلەی 2.6 بۆ 4.2 پلە.

سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزی لەرزینی بوومەلەرزەکە لە نێوان 1 بۆ 10 پلەدایە، بومەلەرزەی 1 بۆ 4 سووکە و هیچ زیانێکی نییە تەنها هەستی پێدەکرێت، لە 4 بۆ 6 پلە زیانی مامناوەندی هەیە، کە زیان بە بیناکان دەگەیەنێت، بەڵام بومەلەرزەی 7 بۆ 10 لە بەرزترین ئاستدایە ، لەوانەیە تەواوی شارێک وێران بکات.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی