شاندێکی “هەسەدە” لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانی فەرەنساوە پێشوازیان لێکرا
ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، لیژنەیەکی پەرلەمانی فەرەنسا کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە بارەگای پەرلەمانی ئەو وڵاتە پێشوازیان لە شاندێکی سەربازی رۆژئاوای کوردستان کرد.
شاندە سەربازییەکە پێکهاتبوون لە “رۆکسان محەمەد”، گوتەبێژی یەکینەکانی ژنان و “نوری محەممەد”، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل و “خالد عیسا”، نوێنەری بەڕێوبەری خۆسەر لە فەرەنسا.
شاندە سەربازییەکەی “هەسەدە” لە لایەن ژمارەیەک نوێنەری فەرەنساوە پێشوازییان لێکرا کە بریتی بوون لە نوێنەرانی پارتی لەدایکبوونەوە، “سارا تەنزلی” و هاوسەرۆکی گروپی کوردناسی و ئەندامی لیژنەی یاسا دەستوورییەکان و بەڕێوبەری گشتیی کۆمار و جێگرانی دیکە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا لە روپەڕی فەرمی خۆیان، رایانگەیاند، کە “دانیشتنێکی دوو کاتژمێر بۆ پەرلەمانی فەرەنسا لەگەڵ شاندی سەربازی لە باکووری خۆرهەڵاتی سوریاوە بەڕێوەچوو، شاندەکە بەشداری گفتوگۆکانیان کرد، لەو ماوەیەدا ئەندامەکانی باسیان لە گفتوگۆکان کرد و زۆر بابەتی پەیوەست بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی شانەکانی “داعش” باسیان لێوەکرا”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “شاندەکە باسیان لە قەیرانی سوریا و بەتایبەت بارودۆخی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە، جگە لەو پێشێلکارییانەی لە شاری عەفرین لەلایەن تورکیا و بەکرێگیراوەکانیەوە ئەنجامدراون”.
هەروەها شاندەکە تیشکیان خستۆتە سەر شۆڕشی ژنان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و بەشداریکردنیان لە هەموو لایەنەکانی بەڕێوبەری و هێزە سەربازییەکان، لەسەر هەموو ئاستەکان، بەپێی ئیرادە و بیرۆکەکانیان، بەگوێرەی بەیاننامەکە.
شاندەکە ئاماژەیان بە خەباتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان و جەنگیان لە دژی داعش تا ئەمڕۆ کرد و ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای ئەو هەموو قوربانیدانانە لە لایەن یەکینەکانی پاراستنی ژنانەوە؛ بەڵام تورکیا هێشتا سەرکردە ژنەکانی دەکاتە ئامانج.
شاندێکی بەڕێوبەری خۆسەر لە پاریس، لە 25ی ئازاری رابردوودا، لەگەڵ بەرپرسانی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، “ئاڵنگارییەکانی”ی پرۆسەی سیاسییان تاوتوێ کرد.
سەرەتای ئەم مانگە شاندێکی پەرلەمانی فەرەنسا سەردانی ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەریان کرد، کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، “لۆڕێنس کۆهین و پیێر لۆران” و “ماری بوکان”، ئەندامی پەرلەمان لە پارتی سەوز و پارتی ژینگە.