کوژرانی ئەفسەرێک و برینداربوونی دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەت لە گوندەواری قونەیتەرە
قونەیتەرە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب کوژرا و دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سوریا برینداربوون، لە بەئامانجگرتنێکی خاڵێکی سەربازی بە بۆمبی چێنراو لە گوندەواری “قونەیتەرە” لە باشووری رۆژئاوای سوریا.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “ئەو ئەفسەرە ناوی ‘رەبیح مەنسوور’ە، لە بەئامانجگرتنی خاڵێکی سەربازی بەهۆی بۆمبی چێنراوەوە، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە نزیک شارۆچکەی ‘غەدیر ئەلبوستان’ی سەر بە پارێزگای قونەیتەرە دانرابوو، گیانی لەدەستدا و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نەقیب “مەنسوور” خەڵکی گەڕەکی ‘رمل ئەلشیمالی’ە لە شاری لازقییە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی حکومەت لە ناوچەی ئامانجەکە جێگیربوون، هەروەها خاڵی پشکنینەکە بە زیاتر لە 10 کارمەند و ئۆتۆمبێلێکی چەکی دژە فڕۆکە بەهێزکرا.
خاڵە سەربازییەکانی هێزەکانی حکومەت لە باشووری سوریا، جارجارە دەکرێنە ئامانج، لەو کاتەوەی لە مانگی تەمموزی 2018دا لە چوارچێوەی “رێککەوتنی نیشتەجێکردندا” گەڕاونەتەوە ناوچەکە.