مەسقەت پێشوازی لە گەڕانەوەی سوریا دەکات بۆ “باوەشی عەرەبی”
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕؤ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عوممان لە شاری مەسقەت پشتیوانی خۆی بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ باوەشی عەرەبی راگەیاند، دوای ئەو دوورکەوتنەوەیەی کە زیاتر لە 12 ساڵی خایاند.
وەزارەتی دەرەوەی عوممان، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “سەڵتەنەتی عوممان پاڵپشتی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەن بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ باوەشی عەرەبی و دەستپێکردنەوەی رۆڵی کارای خۆی لە جیهانی عەرەبیدا، گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بۆ ئەو قەیرانەی کە پارێزگاری لە یەکێتی خاکی سوریا و ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا بۆ درێژکردنەوەی کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر هەموو خاکەکەیاندا، ئەمەش بەشدارە لە گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، ئەمەش خێر و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی برای سوریا بەدەستدەهێنێت”.
هەروەها سەڵتەنییەتی عوممان پێشوازی لە بەیاننامە هاوبەشەکەی سوریا و سعودیە کرد کە لە کۆتایی سەردانەکەی فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ سعودیە، کە دوێنێ چوارشەممە بڵاوکرایەوە.
سعودیە رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ، چوارشەممە، دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکان و گەشتەکانی لەگەڵ سوریا راگەیاند، کە بەهۆی شەڕی بەردەوامی ئەو وڵاتەوە لە ساڵی 2011ەوە راگیرابوون.